|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، مه‌هاباد: 4 گیراوی بۆکانی به ناوه‌کانی "محه‌ممه‌ده‌مین و محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی، قادر و عه‌لی محه‌ممه‌د زاده" که ماوه‌ی دوو ساڵه له گرتووخانه‌ی مه‌هاباد زیندانین، سزاکه‌یان دیسان بۆ زیاد کراوه. به گوێره‌ی هه‌وڵنێری چاوه‌ێری مافی مرۆڤی کورد، ئه‌م گیراوانه پێشتر له لایه‌ن دادگاکانی مه‌هاباد و سه‌ڕده‌شته‌وه به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو "هاوکاری حیزبه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ئێران، بازرگانی خواردنه‌وه‌ی ئه‌ڵکۆڵی، به‌زاندنی نایاسایی سنوور، شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزی ئینتزامی و کوشتنی چه‌کدارێکی ڕه‌ژیم ده‌زگیر و زیندانی کرابوون. پێشتر محه‌ممه‌ده‌مین عه‌بدوڵاهی به 18 ساڵ زیندان، قادر محه‌ممه‌د زاده به 23 ساڵ زیندان، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی به 4 ساڵ و دوورخستنه‌وه بۆ پارێزگاکانی یه‌د و خۆراسان مه‌حکووم کرابوون. دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، ئه‌مجاره، سزای گیرانی قادر محه‌ممه‌د زاده‌ی 4 ساڵ، محه‌ممه‌ده‌مین عه‌بدوڵاهی 18 مانگ، زیاد کردووه و چاره‌نووسی عه‌لی محه‌ممه‌د زاده‌ش نادیاره. |
||
|
+
یکشنبه 25 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||