|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، له‌نده‌ن: ڕۆژنامه‌ی "گاردیه‌ن" چاپی به‌ریتانیا، له بابه‌تێک دا باس له‌وه ده‌کات که په‌ره‌سه‌ندنی کێشمه‌کێشی ئێران و ئه‌مریکا له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناڤۆکی تاران و پشتیوانی سپای پاستاران له هێرشه تیرۆریستیه‌کانی عێراق، ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ڕبازی ئه‌مریکای بۆ سه‌ر ئێران له سه‌ر مێز دا هێشتۆته‌وه. گاردیه‌ن ده‌نووسێ که "زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ئێستا شه‌ڕێکی ناڕاسته‌خۆ له سه‌ر کێشه‌ی ئه‌تۆمی و سپای قودسی سپای پاستارانی ئێران له عێراق، له نێوان واشنتۆن و تاران له ئارادایه و ئه‌گه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ش زۆره که شه‌ڕه‌که به‌ره‌وه ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و سه‌ربازی بچێت. ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی هه‌روه‌ها باس له سازکردنی بنکه‌یه‌کی سه‌ڕبازی له سنووری ئێران و عێراق و پۆلێمیکی توندی نێوان ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به عێراق سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردن و نه‌کردنی چه‌ک له لایه‌ن سپای پاستارانه‌وه بۆ چه‌کدارانی تیرۆریست و ئاژاوه‌گێری سونه و شیعه له عێراق ده‌کات و ده‌ڵێ: ژه‌نه‌راڵ پێترائۆس له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به عێراق وتوویه‌تی که له نیزێک به‌غدا، چه‌کدارانی لایه‌نگری ئێران و به چه‌ک و مووشه‌کی ئێرانی هێرشی بنکه‌یه‌کی سه‌ڕبازی ئێرانیان کردووه و ئه‌مه‌ش ئاڕاسته‌یه‌کی مه‌ترسیداری به‌واوه‌یه. ئه‌وه له کاتێک دایه که، چه‌ند سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌ب زمان باس له ئاماده‌کاری موشه‌کی ئێران بۆ به‌ره‌نگاری هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ڕ خاکی ئه‌م وڵاته و دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و سه‌ربازیه‌کانی ده‌کاته‌وه و به‌م مه‌به‌سته‌ش به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی "مه‌له‌ف" ئێران، زیاتر له 600 موشه‌کی شه‌هابی 3 و جۆری تری دوورهاوێژی به‌ره‌وه 600 خاڵی هه‌ستیاری ئیسرائیل نیشانه کردووه و ئاماده‌ی هاویشتنیانه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ڕ خاکی وڵاته‌که‌ی. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که، ئێران ئاماده‌یه که ئه‌گه‌ر سووریایی هاوپه‌یمانیشی هێ |
||
|
+
شنبه 24 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||