|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند که شه‌ڕ و پێکدادانی قورس له نێوان هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا و گه‌ریلاکانی کورد له سێرت، شڕنا‌خ و جۆڵه‌مێرگ و به‌تلیس له ئارادایه و له ئاکامیان دا تا ئێستا 19 عه‌سکه‌ری تورک کوژراون. ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل ئاشکرای کرد که ڕۆژی 8ی سێپته‌مبه‌ر، له هه‌رێمه‌کانی کاتۆ، ژیرکا، مه‌یدانی جاسووسێ، ده‌ره‌ی ئاگر و باقی، ئه‌رته‌شی تورکیا گرووپێکی 20 که‌سی له هێزه‌کانی گه‌ریلا تاقیب کردووه و له ئاکام دا چه‌ند جار پێکدادان هاتۆته ئاراوه و 3 عه‌سکه‌ری تورک کوژراوه و هه‌ژمارێکی زۆریش بریندار بووه. گه‌ریلاکانی یه‌ژا سترایش، ڕۆژی 6ی سێپته‌مبه‌ر له سه‌ر ڕێگه‌ی چوکورجه بۆ جۆڵه‌مێرگ و له هه‌رێمه‌کانی شنێ و داویشه، هێرشیان کردۆته سه‌ر گرووپێک عه‌سکه‌ر و 10یان لێ‌کوشتوون که مه‌زه‌نده ده‌کرێ یه‌کیان ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رز بێت و هه‌روه‌ها چه‌ند عه‌سکه‌ری تریش بریندار بوونه. هه‌روه‌ها له ڕۆژی 7ی مانگیش له شێخ جومعه‌ی سه‌ر به به‌تلیس، گرووپێک له سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورکیا درایه به‌ر هێرشی هێزه‌کانی گه‌ریلا و له 3 عه‌سکه‌ر کوژراو و 6ی تریش بریندار بوو و شه‌ڕ و ئۆپێراسیۆنه‌کان له چه‌ند هه‌رێمی جیاوازی باکووری کوردستان، بۆ وێنه، شڕنا‌خ، جۆڵه‌مێرگ و سێرت و به‌تلیس به‌رده‌امه و جار جار شه‌ڕی قورس دێته ئاراوه. فورات
|
||
|
+
یکشنبه 18 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||