مانگرتنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار 37 رۆژکی پرکرده‌وه
مانشێت نیوز، سنه: ئه‌مرۆ 37 رۆژ به سه‌ر مانگرتن له خواردنی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار"ی رۆژنامه‌نووسانی کورد تێپه‌ر ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی که سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر داسه‌پا.
به گوێره‌ی زانیاری بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی، عه‌دنان و هیوا، دوێنێ، ڕێکه‌وتی 18ی ئه‌گۆست، بۆ جاری یه‌که‌م، پارێزه‌رانی "عه‌دنان حه‌سه‌نپووور و هیوا بووتیمار" توانیان دوو رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی کوردی، مه‌حکووم به سزای له‌سێداره‌دان، به کورتی ببینن و پاش دیداره‌که، ره‌وشی ته‌ندروستی دوو گیراوه کورده‌که‌یان زۆر به ئاسته‌م وه‌سفکردووه.
به گوێره‌ی "ساڵح نیکبه‌خت و هوشمه‌ندی" دوو پارێزه‌ری عه‌دنان و هیوا، ره‌وشی ته‌ندروستی و ده‌روونی هه‌ر دوو گیراوه‌که زۆر سه‌خته و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ماوه‌ی 37 رۆژ له مانگرتن له‌خواردنی عه‌دنان و هیوا تێپه‌ر ده‌بێت، که‌چی به‌رپرسانی گرتووخانه بێده‌نگی ته‌واویان لێکردووه و بۆ جارێکیش پزیشکیان نه‌بردۆته، لایان.
به گوێره‌ی پارێزه‌ران، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، له‌م 37 رۆژه مانگرتنه‌یان دا، ته‌نیا ئاویان خواردووه و ته‌نانه‌ت وه‌کو مانگرتنه‌کانی تریس نیه که شه‌کراو بخۆن و له‌م یه‌که‌ش بێبه‌ش بوونه و ئه‌مه‌ش بۆ به‌رپرسانی گرتووخانه‌که هیچ گرینگیه‌کی نه‌بووه.
زانیاریه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگوازتنی عه‌دنان و هیوا له گرتووخانه‌ی گشتی مه‌ریوانه‌وه بۆژوورهکانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعاتی سنه، مانیان له‌خواردن گرتووه و پاش زانینی سزاکه‌یان، پێداگریان له‌سه‌ر مانگرتن له‌خواردن کردووه.
"عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" بۆ کۆتایی هێنان به مانگرتنه‌که‌یان 3 مه‌رجیان داناوه که ئه‌مانه‌ن: یه‌ک: ڕاگوازتنیان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی، دوو: دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی قه‌زایی و سێهه‌م : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که عه‌دنان و هیوا به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون، به‌ڵام دیسانیش له ژووری تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه دا ڕاگیراون و ئه‌مه‌ش جگه له نامرۆڤانه بوونی ره‌وشه‌که، جیاوازی گیراوانی ئێران و وڵاتانی تری جیهان نیشان ده‌دات، که حکوم خواردوو نابردرێته گرتووخانه‌ی گشتی.
پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی ئازاد بگه‌یێنێته خوێنه‌رانی و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌ران و بینه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، تکایه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency