|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، بروکسه‌ل: گرووپێک هه‌کێری کورد به تۆڵه‌ی هه‌ک کردنی ماه‌ره کوردیه‌کان له لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورکه‌وه، ده‌ستی داوه‌ته به‌ره‌نگاری و ڕۆژانه لانی که‌م 10 ماڵپه‌ری تورکی هه‌ک ده‌کات. "گرووپی کوردیش میرۆرز" ، به تۆڵه‌ی هه‌ک کردنی ده‌یان ماڵپه‌ری کوردستانی له لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورکه‌وه، ده‌ستی داوه‌ته، کارێکی هاوشێوه و ئێستاش ڕۆژانه لانی که‌م 10 ماڵپه‌ری تورک، له سیاسیه‌کانه‌وه تا ڕێکخراوه نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤێنیه‌کان، هه‌ک ده‌کات و وێڕای شێواندنی ماڵپه‌ره‌که، ئاڵای کوردستان، سروودی شۆڕشگێری کوردی، وێنه‌ی ڕێبه‌رانی کورد، ئۆجه‌لان، گه‌ریلا و فیلمی دۆکیۆمێنتی سه‌باره‌ت به کوردستان و پ.ک.ک و پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ر داده‌نێت. ئه‌م گرووپه له ژێر واژۆی "کۆڵد هه‌کێرز"، له ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیان دا نووسیویه‌تی که له‌م ماوه‌ی دوو مانگ دا 359 ماڵپه‌ری تورکی هه‌ک کردووه و ناو و لینکی هه‌موو ماڵپه‌ره‌کانیشی تێدا نووسیوه. ئه‌مه‌ش ئادره‌سی ماڵپه‌ری هه‌کێرانی کورد: |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||