|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، وێڕای گله‌ی توند له ئۆتریش، داوای له عێراق کردووه که "ره‌زا ئاڵتون"، ئه‌ندامی باڵای پ.ک.ک که له ئه‌ورووپاوه ڕایکردۆته هه‌ولێر ڕاده‌ست بکاته‌وه. "عه‌بدوڵا گوڵ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، دوێنێ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا له شاری قه‌یسه‌ری، شوێنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی داوای که وه‌اره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووه، که "ڕه‌زا ئاڵتون" سه‌رکرده‌ی پ.ک.ک و له به‌رپرسانی ماڵی ئه‌م ڕێکخراوه ڕاده‌ستبکاته‌وه که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ره‌ڕای، به‌رده‌وامی دۆزێکی دادگایی کردنی، له ڕێگه‌ی ئۆتریش و به په‌ساپۆرتی ساخته، گه‌راوه‌ته‌وه هه‌ولێر. هه‌روه‌ها تورکیا ناره‌زایه‌تی توندی خۆشی له ده‌وڵه‌ت و پۆلیسی وڵاتی ئۆتریش ڕاگه‌یاند به‌م هۆیه که "ڕه‌زا ئاڵتون" پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه کوردستان، له لایه‌ن پۆلیسی ویه‌نه‌وه به هۆی بوونی په‌ساپۆرتی ساخته ده‌زگیر و پاشان ئازاد کراوه و دوابه‌دوایی ئه‌و ده‌گوترێ که به په‌ساپۆرتێکی تر، ره‌وانه‌ی کوردستان کراوه‌ته‌وه. ده‌گوترێ که "ڕه‌زا ئاڵتون" به‌رپرسێکی باڵای پ.ک.ک له فه ره‌نسا و نوێنه‌ری ماڵی ئه‌م ڕێکخراوه له ئه‌ورووپا بووه که سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له ئاکامی هێرشێکی پۆلیسی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی که‌لتووری ئه‌حمه‌د کایا له پاریس ده‌زگیر و به تۆمه‌تی ناردنی پوول بۆ پ.ک.ک و خاوێنکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ڕه‌ش و ڕاگرتنی ئه‌رزی نایاسایی بێ گیران دادگای ده‌کرا. |
||
|
+
جمعه 29 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||