|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ڵ ڕایگه‌یاند که له ئاکامی چه‌ند شه‌ر و پێکدادان له نێوان ئه‌رته‌شی تورک و گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له چه‌ند ناوچه‌ی جیاوازی شرنا‌خ و به‌رزایه‌کانی جۆڵه‌مێرگ، 13 عه‌سکه‌ر کوژراو و15ی تریش بریندار بووه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل ئاشکرایی کرد که له میانه‌ی ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانی ئه‌رته‌شی تورکیا له ڕۆژی 15 ته‌مووز ئه‌رته‌شی تورکیا ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانی له ناوچه‌کانی به‌یتوشه‌باب و په‌رواری و چاتاک به‌ڕێوه‌برد و پاشان له رۆژی 16ی ته‌مووز دا کاتێک که هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له ناوچه‌کانی ده ره‌ی به‌رانان سه‌رقاڵی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنێک بوون که‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌کانی گه‌ریلا و شه‌ڕێک هاته ئاراوه که کوژرانی ئه‌فسه‌رێک و 3 سه‌ربازی لێکه‌وته‌وه و 4 سه‌ربازی تریشی بریندار بوون. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه له شوێنێکی تری هه‌مان ناوچه ، 2 عه‌سکه‌ری تورک له شه‌ڕێکی گه‌ریلاکان دا کوژرابوون و 3ی تریش بریندار که‌وتبوون و پاشان به 3 هێلیکۆپته‌ری سکۆرسکی ته‌رم و برینداره‌کان گوازرابووونه‌وه. پاشان ئه‌رته‌ش به 5 هێلیکۆپته‌ری شه‌رکه‌ری جۆری سکۆرسکی هێز بۆ ناوچه‌کانی شه‌ر له به‌رزایه‌کانی شرنا‌خ و جۆڵه‌مێرگ ده‌گوازێته‌وه ، به ڵام دیسان خه‌ساری گیانی لێده‌که‌وێت و هه‌ر له‌م ئۆپێراسیۆنه‌ی دواییش دا ئه‌فسه‌رێک و 4 سه‌رباز ده‌کوژرێن و 5 عه‌سکه‌ری تری ئه‌رته‌شی تورکیاش بریندار ده‌که‌ون. هه‌په‌گه ده‌ڵێ له ئاکامی سێ ڕۆژ ئۆپێراسیۆن و شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و گه‌ریلاکانی کورد دا 13 عه‌سکه‌ر کوژراون و 15ی تریش بریندار بوونه و ڕۆژی 17ی ته‌مووزیش ئه‌رته‌ش به که ڵک وه‌رگرتن له چه‌ند هێلیکۆپته‌ری کۆبرا و سکۆرسکی، هێز له ناوچه ئاڵۆزه‌کان پیاده ده‌کات و بێ ئاکام کۆتایی به ئۆپێراسیۆنه‌که دێنێت به‌ڵام دارستانه‌کان ئاگر تێبه‌رده‌دات.
|
||
|
+
چهارشنبه 27 تیر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||