|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له شه‌روپێکدادانێک دا له ناوچه‌ی دیجله‌ی ئامه‌د، له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی تورکیا، ئه‌فسه‌رێک و سه‌ربازێکی تورکیان کوشت و 4ی تریان بریندار کرد. به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی فورات، له ناوچه‌ی دیجله‌ی ئامه‌د، ئه‌رته‌شی تورکیا ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانی سازکرد و له ئاکامی دا شه‌ر پوکدادانێک له نێوان گه‌ریلاکانی پ.ک.ک و سه‌ربازانی ئه‌رته‌ش هاته ئاراوه و له شه‌ره‌که دا 4 سه‌رباز برینداربوون و ئه‌فسه‌رێک و سه‌ربازێکی تورک کوژران. برینداره‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌سکه‌ری ئامه‌د و به هێلیکۆپته‌ر گوازرانه‌وه و ئۆپێراسیۆنی ئه‌رته‌ش له‌م ناوچه‌یه به چڕی به‌رده‌وامه.
|
||
|
+
سه شنبه 25 اردیبهشت1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||