هه‌واڵی به‌په‌له: کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان، له قه‌ندیل ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند مانشێت نیوز، چیایی قه‌ندیل: کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان، ئه‌مرۆ شه‌مۆ 30ی سێپته‌مبه‌ری 2006، له چیایی قه‌ندیل و له کۆنفڕانسێکی چاپه‌مه‌نی دا، به پێیی داخوازی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک، ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند. پاش ڕاگه‌یاندنی داخوازی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئه‌مرۆ شه‌مۆ له چیای قه‌ندیل و له بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزی پاراستنی گه‌ل، بڕیاری ئاگر به‌ستێک له له ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبره‌وه، ده‌سپێده‌کات ڕاگه‌یێندرا. کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماکۆمه‌ڵانی کوردستان له داخۆیانیه‌که‌ی دا وتی: هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل مه‌گه‌ر له کاتی هێرشی ئه‌رته‌شی تورکیا به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و جگه له جموجۆڵی لۆژێستیکی له چیاکان، چالاکی چه‌کداری تا ڕاگه‌یاندراوێکی تر ڕاده‌گرێت. هه‌په‌گه، داوای له ته‌واوی ئه‌ندامانی کرد که جگه له جمۆجۆڵه لۆژێستیک، پێویست و ئاسایه‌کان، هیچ چالاکیه‌ک ناکات و داوا ده‌کات که ئه‌ندامان له‌م پۆزیسیۆنه‌ی که لێی جێگرن، بمێننه‌وه. له ڕاگه‌یێنراوه‌که دا هاتووه: کادرۆی ئێمه بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و دێمۆکراسی خوازانه‌ی ئایدیالۆژیک، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به ته‌واو هێزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات و هیواداری ده‌خوازێ که ئاگربه‌ست بگاته قۆناخێکی ئاشتی و به سیاسی و یاسایی بوونی بزوتنه‌وه‌ی کورد و ئێمه‌ش له‌م چوارچێوه دا چاوخشاندنه‌وه به سه‌ر چالاکی و شێوه‌ی خه‌باتمان دا ده‌که‌ین.
BECAUSE OF SECURITY, PERSONAL AND ANOTHER PROBLEMS, THIS WEBSITE STOPED IT,S ACTIVITIES IN OCT. 2007 ... پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز بگه‌یێنێته خوێنه‌ران و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency