|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به ده‌زگیرکردنی دوو رۆژنامه‌وانی تر، ئاماری ڕۆژنامه‌انانی زیندانی له کوردستان گه‌یشته 4 که‌س و له کاتێک دا که ئێستاش "کاوه جه‌وانمه‌رد" و "عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" هه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رن، له ڕۆژه‌کانی 5 و 17ی ره‌شه‌ممه، "کیا جه‌هانی" و "ئاسۆ ساڵح"یش ده‌زگیر کراون. ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنوور ڕاده‌گه‌یێنێ که بارودۆخی ڕۆژنامه‌انان له کوردستان هه‌ر ڕۆژ خه‌راپتر ده‌بێت و ڕۆژنامه‌وانان له‌م ناوچه تووشی کێشه و مه‌ترسی زۆرترن، له‌خۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و له کاتی گیرانیشیان دا له گرتووخانه‌ی شاراوه ڕاده‌گیرێن. به‌رپرسانی قه‌زایی و ئاسایشی گیراوان له مافی که‌ڵ ڕۆی 5ی ڕه‌شه‌ممه، "کیا جه‌هانی"، هه‌واڵنێری کوردستان تی‌ڤی له مه‌ریوان ده‌زگیر ده‌کرێ و به‌رپرسان تا ئێستا هیچ لێدوان و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌م پێوه‌ندیه‌وه نه‌داوه، ئه‌وه له کاتێک دایه که کوردستان تی‌ڤی ساڵه‌هایه له ئێران به ئازادی و یاسایی چالاکی ده‌کات. 17ی ڕه‌شه‌ممه و له ڕۆژی جیهانی ژن دا "ئاسۆ ساڵح"، هه‌ڵنێری حه‌وتوونامه‌ی "دیدگاه" که به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ڕێپۆرتاژێک چووبۆ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی 8ی مارس، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیتلاعاتیه‌وه ده‌زگیر کراو بنه‌ماڵه و دۆستانی ئاسۆ باس له نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یی ناوبراو ده‌که‌ن و هه‌ر بۆیه ناچار ماون که ده‌رمانی نه‌خۆشیه‌کی بۆ ڕه‌وانه‌یی گرتووخانه‌که بکه‌ن. له لایه‌کی تره‌وه، "عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" و ، ڕۆژنامه‌انی حه‌وتوونامه‌یی ئاسۆ له 5ی ڕێبه‌ندانه‌وه له سنه ده‌زگیر و له شوێن و دۆخێکی نادیار دا ده‌ستبه‌سه‌ره و جێگ "کاوه جه‌وانمه‌رد"، ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز له ماڵی خۆی ده‌زگیر کراوه و تا ئێستاش له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ره و بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی ناوبراو له شوێنی گیران و دۆخی دۆسیه‌که‌ی بێ ئاگان. ڕۆژی 7ی ڕه‌شه‌ممه‌ش، کۆمیته‌ی چاوه‌ێری بڵاوکراوه‌کانیش، ئیزنی بڵاوکردنه‌وه‌ی حه‌وتوونامه‌ی"په‌یامی کوردستان"ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ڕۆژنامه و بڵوکراوه کوردیه‌کان له‌م مانگانه‌ی دواییدا به زۆری به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو "باس له کێشه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و نه ژادی و به مه‌به‌ستی جیاوازی خوازانه"، داخراون. حه‌وتوونامه‌ی په‌یامی کوردستان له دوایین ژماره‌ی خۆی دا نه‌خشه‌ی جوگرافیایی "کوردستانی مه‌زن"ی چاپ کردبۆوه. |
||
|
+
پنجشنبه 24 اسفند1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||