|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: زیاتر له بیست رۆژه که عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، چالاکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه نووسی جودابیری کورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاری مه‌ریوان رفێندراوه و به پێی تازه‌ترین هه‌واڵ له گرتووخانه‌کانی ئیداره‌ی ئییتلاعاتی سنه‌دا راگیراوه. هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه شوێن چاره‌نووسی کوڕه‌که‌یان که‌وتوون و پارێزه‌ریان بۆ گرتووه، به‌ڵام تاکوو ئێستا به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ئاماده نه‌بوون هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ک له‌و باره‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی بده‌ن و رێگاش به پارێزه‌ره‌که‌ی نه‌دراوه که چاوی پێ بکه‌وێت. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بڕیار وایه که دوای ته‌واوبوونی مانگی موحه‌ڕه‌م بدرێته دادگا و چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌که‌ی که له یه‌ک سال له‌وه و پێشه‌وه له جه‌ره‌یاندایه، روون بێته‌وه. گیرانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی فه‌زای کار و چالاکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌گه‌رییه له کوردستاندا و هه‌وڵێکی پڕ مه‌ترسییه بۆ راوه‌دوونان و گرتنی چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسی ،و هه‌روه‌ها نیشاندانی رووی راستی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاده له کوردستاندا. ئێمه کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسیی تاراوگه، وێڕای مه‌حکوومکردنی رفاندن و به‌ندکردنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، پشتیوانی خۆمان له ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌رده‌بڕین که له رێگا و کاناڵی جۆراوجۆره‌وه فشار بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه ده‌هێنن تا ناوبراو ئازاد بکه‌ن و کۆتایی به زاڵکردنی فه‌زای ترس و تۆقاندن به سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسی و سه‌رجه‌م جودابیراندا بهێنن. پرۆفیسۆرئه‌میر حه‌سه‌نپوور ـ کانادا شه‌مزین جیــــهانی ـ بلژیک کۆسار فه‌تتاحــــی ـ نۆروێژ فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپـــوور ـ نۆروێژ علی مه‌عـــــروفی ـ کانادا حیشمه‌ت خسره‌وی ـ سوئید رزگار ئه‌میـــــن نژاد ـ نۆروێژ شاهۆ حه‌ســه‌نپوور ـ سوئید ئه‌یاز خون سیاوشان ـ تورکیه رێبوار که‌ریمــــــــی ـ فینلاند ئیدریس ئه‌حمه‌دی ـ سوئید رێکپۆش عـــــــه‌زیز ـ سوئید شه‌هرام حـــاته‌می ـ فینلاند شـــــــــه‌ماڵ کاوه _ سۆئید ئه‌ســـعه‌د فه‌تتاحی ـ نۆروێژ ئه‌رســه‌لان عه‌زیزی ـ ئاڵمان جه‌مال ئه‌حمه‌دزاده ـ فینلاند دارا میـــــــــــــــــــران ـ نۆروێژ حه‌یده‌ر ئیبراهیمی ـ تورکیه فه‌رزاد میـــران ـ نــــــــۆروێژ س.چ.هێـــــــرش ـ سوئید هه‌ندرێن دیلان ـ نیوزیلاند عبدولره‌حــمان شه‌ریفی هه‌ندرێن ـ سوئید حامد مـــــورادی جه‌واد حه‌یده‌ری په‌ری که‌ریمینیا فیروز مه‌یهه‌می جه‌مال نه‌جاڕی ئاسۆ مامــــزاده فه‌رهاد ئه‌کبه‌ری مادێح ئه‌حمه‌دی موحه‌مه‌د ئیزه‌دی کامیل نه‌جــــــاڕی فه‌رهاد نێعمه‌تپوور هادی مه‌حــموودی 19.02.2007 |
||
|
+
دوشنبه 30 بهمن1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||