|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: "ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی پێنجی ڕێبه‌ندانی 85ی هه‌تاوی، "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ڕبه‌خۆ و چاوه‌دێری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به فێڵ له ماڵی خۆی بانگ ده‌کرێته ده‌ره‌وه و قۆلبه‌ست ده‌کرێ. پاشان هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان، به له ده‌ست دابوونی حوکمی گه‌ران و پشکنینی ماڵه‌که‌ی، که‌لوپه‌لی تایبه‌تی ناوبراو وه‌کو كتيَب و کۆمپیوته‌ر و نووسراو‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆ برد. "عه‌دنان حه‌سه‌نپوو" له سه‌ره‌تایی گیرانیه‌وه تا ئێستا ڕێگه‌ی دیدتنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێنه‌دراوه و به‌م هۆیه ئێمه کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران، شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، سه‌ره‌تا ناڕه‌زایه‌ی خۆمان له ده‌زگیرکردنی ناوبراو ده‌رده‌بڕین و ئه‌مچه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وتانه، هه‌رگیز له ئاستی چالاکانی بواری نووسین به شیاو نابینین و ئه‌م ڕه‌فتاره زۆرتر ڕه‌نگی که‌سێکی ڕاکردوو له یاسا دێنێته پێش چاوه. پاشان به له‌به‌رچاوه گرتنی ئه‌سلی 37ی یاسایی بنه‌ره‌تی ئێران، خوازیاری ئه‌وه‌ین که به چه‌شنێکی یاسایی و شیاو و واته به جۆری شایانی که‌شایه‌تی ناوبراوه هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێ. هه‌ر له‌م کاته‌ش دا ڕاده‌گه‌یێنین که ئێمه پته‌وتر کردنی بنه‌ماکانی که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و بوژاندنه‌وه و په‌ڕه‌پێدانی فه‌رهه‌نگه‌کان به ئه‌رکی سه‌ر شانمان ده‌زانین و ئاشکرایه که بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه پێویستیمان به دۆخێکی له‌بار هه‌یه. قۆڵبه‌ست کردنی چالاکانی ئه‌م بوارانه به بیانووی داتاشراو و له سه‌ڕه‌وه‌یی هه‌موانه‌وه لکاندنی مۆرکی سیاسیکێشه‌که هاڵۆزتر ده‌کات و ده‌بێته هۆی کپ بوونی ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و سه‌رهه‌لدانی ڕێچکه ناڕه‌سه‌کان و هیچ به‌رهه‌مێکی لێناکه‌وێته‌وه. له کۆتاییدا ئێمه چاوه‌ڕوانین که به‌رپرسان به چاوێکی ئاوه‌ڵاتر و ڕستبیانه‌تر له هه‌وڵ و چالکانی بواره‌کانی که‌لتووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری بڕوانن. علي اشرف درويشيان منصور ياقوتي جلال ملك‌شاه جليل آزاديخواه عباس جليليان حسين شيربيگي محمدصالح سوزني رحيم لقماني ناصر وحيدي حسين محمدزاده ابراهيم احمدي‌نيا عبدالخالق يعقوبي حامد كهنه‌پوشي يونس رضايي محمد احمدي عزيز ناصري بهزاد كردستاني انور روشن عدنان حسيني رهبرمحمودزاده جلال منوچهري رئوف محمودپور احمدبحري حمزه محمدي علي دلاويز دكتر اسعد ثابتي دكتر اقبال رشيدي احمد غلامي امجد غلامي حسن شوان قادر علي‌خواه آذر رسول صوفي سلطاني فوزيه سلطان‌بيگي طاهر خديو مصطفي احمدزاده جليل سحابي سعد قاضي مريم قاضي هژار نبي‌زاده كمال حسو سعيد ساعدي علي قاسمي امير مصباح علي ناصري حامد فرازي مظفر خسپي حامد توحيدي رحمان هوشياري فاتح بادپروا پروين ذبيحي جمال ايماني علي محمودي مهدي خوندل منيژه پيروتي جمشيد بهرامي آوات صديقي‌نيا مختار هوشمند دارا آزادمنش مختار محمدي نشوان نادري احمد حبيبي هيوا نادري دانا منوچهري چيمن جوانرودي علي خوش‌نمك امين عزيزي مهدي مرادي ابراهيم مينويي حسين حيدري دانيال ايماني كاوه شمس كژال راستبين تێبینی مانشێت نیوز: به هۆی خراپی فۆنتی به‌یاننامه‌که، به‌شێک له وشه‌کان مومکینه گۆڕابن. به‌م شێوه داوایی لێبوردن ده‌که‌ین. |
||
|
+
سه شنبه 24 بهمن1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||