|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره هه‌اڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، چاره‌نووس و بارودۆخی "عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور"، ڕۆژنامه‌وان و "هیوا بووتیمار"، هاوڵاتی مه‌ریوانی، نادیاره و تا ئێستاش هیج زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به هۆی گیرانی ئه‌م دوو که‌سه دیار نیه. "عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" ڕۆژنامه‌وانی مه‌ریوانی که 14 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگیر کراوه نادیاره و سه‌ره‌رایی ئه‌وه که به‌رپرسانی ئاسایشی به‌ڵێنی دیاری کردنی چاره‌نووس و ئازاد کردنی ناوبراویان داوه، هیچ هه‌نگاوێک له‌م پێوه‌ندیه‌وه نه‌هاویشتراوه و هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ سنه و مه‌ریوان، به مه‌به‌ستی زانیاری گرتن سه‌باره‌ت به کوڕه‌که‌یان ئاکامێکی نه‌بووه. بارودۆخی "هیوا بووتیمار" هاوڵاتی مه‌ریوانیش له مانگێکه ده‌زگیرکراوه، نادیاره و تۆمه‌ت و هۆی گیرانی ئه‌م دوو که‌سه ئێستاش دیار نیه. |
||
|
+
چهارشنبه 18 بهمن1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||