|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: په‌یامنیرانی ریکخراوی پاراستنی مافی مروفی کوردستان له هه‌واڵێک دا بڵاوی کرده‌وه که "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌نی کورد و ئه‌ندامی شووڕای نووسه‌رانی هه‌فته‌نامه‌ی داخراوی "ئاسۆ" ڕۆژی پێنجشه‌ممه و له ماڵی خۆی له شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشیه‌وه ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کراوه. تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به هۆی گیرانی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نه‌زانراوه و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئاسایش سه‌باره‌ت به هۆی گیرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌انه کورده‌یه و داوایی ئازاد کردنی هه‌رچی زووتری ده‌کات. |
||
|
+
جمعه 6 بهمن1385:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||