|
|
|
|
|
"ئێمه له به‌ندێکداین که پێی ده‌ڵێن به‌ندی نیزامی، له‌م به‌نده‌دا ۴۰ که‌سی تێدایه، ئیمکاناتێکی زۆر هه‌یه لێره بۆ به‌ندکراوه‌کان، بۆ نموونه کتێبخانه‌و وه‌رزشگه‌و کیوسکی ته‌له‌فوون هه‌یه‌و هه‌روه‌ها دوکتریشی تێدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ئیمکاناته بۆ ئێمه(عه‌دنان و هیوا) قه‌ده‌غه‌یه. ئێمه بۆمان نیه کتێب بخوێنینه‌وه، وه‌رزش بکه‌ین و بۆ بنه‌ماڵه‌کانمان ته‌له‌فوون بکه‌ین یان ئه‌وه‌ی که بچینه لای دوکتور بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشیه‌کانمان. هاوبه‌نده‌کانمان له‌و مرۆڤانه نین بتوانین هیچ پێوه‌ندیه‌ک له گه‌ڵیان بگرین، مرۆڤ کوژو مه‌واد فرۆش و دز و ... له‌وانه له لامان ئه‌ژیه‌ن.له به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعات دا لانی که‌م له‌م جۆره مرۆڤانه به دوور بووین. |
||
|
+
دوشنبه 9 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
سێ چالاکی مافی مرۆڤی مانشێت نیوز، سنه: زانرا که سه‌ره‌رای تێپه‌ربوونی نیزێک به 14 مانگ له ده‌زگیر و ئه‌شکه‌نجه و دادگایی کرانی سێ چالاکی مافی مرۆڤی کورد به ناوه‌کانی "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان"، له چاره‌نووسێکی نادیار دان. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 9 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: به گوێره‌ی زانیاریه‌کان به‌رپرسانی ئیتلاعاتی و ئه‌منی سه‌قز به بانگهێشتی شێخ، خه‌لیفه، سۆڤی و ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه و خانه‌قاکانی ئه‌م شاره ناچاریان ده‌کات زیکر و ته‌لیله بۆ خامنه‌یی بکه‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 8 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی هه‌ر ڕۆژه‌ی کرێکاران مانشێت نیوز، سنه: پاش ئه‌وه‌ی که گرێبه‌ستی کارکردنی 22 کرێکاری دامه‌راوه‌ی ڕستن وچنینی کوردستان درێژنه‌کرایه‌وه و 22 کرێکاره‌که سه‌ره‌رای 10 ساڵ پێشینه‌ی خزمه‌تیان له کۆمپانیه‌که ده‌رکران، کرێکاره‌کان، له 1ی ڕه‌زبه‌ره‌وه کۆبوونه‌وه و چالاکی پرۆتیستۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 7 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
عێراق و تو مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: به فیتۆی هێزی پێشمه‌رگه و ناڕه‌ایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌نجام هه‌ستیارترین به‌ندی ڕێککه‌وتنی ئاسایشی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ئیمزا کرا بێ ئه‌وه‌ی که ڕێگه به تورکیا درابێ که سنووره‌کانی کوردستان له کاتی ڕاونانی شه‌ڕڤانانی پ.ک.ک دا ببه‌زێنێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 6 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، قه‌ندیل: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پژاک ئاشکرای کرد که له میانه‌ی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆێنکی هێزه‌کانی ئێران له هه‌رێمه‌کانی نێوان پیرانشار و سه‌رده‌شت، سه‌ربازێکی ئێرانی به‌دیل گیراوه و 6ی تریش کوژراو و بریندار بوونه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 5 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ڕه‌وتی چاکسازی کۆمه‌ڵه: ئۆردوگاکان چ مانشێت نیوز، زه‌رگوێز: "عومه‌ر ئیلخانی زاده" له به‌یاننامه‌یه‌ک دا وێرای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی "عه‌بدوڵا موهته‌دی" سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ره‌وتی چاکسازی له ئۆردوگاکانی کۆمه‌ڵه، باس له‌وه ده‌کات که خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م شوێنانه ده‌انن و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ش نین که جیابوونه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه، شه‌ڕ و کێشه‌ی لێبکه‌وێته به‌م هۆیه که دوو لایه‌نه‌که له نیزێکی یه‌کترین. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 5 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ئه‌گه‌ری پێکهاتنی پارتێکی چه‌کداری ئازه‌ربایجانی له ئێران مانشێت نیوز، تایبه‌ت: ڕۆژی یه‌کی ڕه‌زبه‌ر به بۆنه‌ی ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندن له ئێران، که‌سانێکی نه‌ناسراو به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو به زمانی فارسی باسیان له پێکهێنانی پارتێکی چه‌کداری ئازه‌ربایجانی به ناوی "حیزبی میلی ئازه‌ربایجانی باشووری" کردووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 4 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، زه‌رگوێز: سه‌ره‌نجام پاش کێشه‌یه‌کی ناوخۆی چه‌ند مانگه له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌کێشانی کوردستانی ئێران، ئینشعابی تێکه‌وت و باڵی که‌مینه‌وه و ڕێفۆرمخواز که خۆی به "ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه" پێناسه ده‌کات، جیابوونه‌وه‌ی خۆی له کۆمه‌ڵه ڕاگه‌یاند. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 3 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: ئه‌مرۆ به‌یانی بۆمبایه‌کی به‌هێز له مه‌یدانی ئازادی سنه و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگایه‌کی "دفاع مقدس" ته‌قیه‌وه و 2 که‌سی بریندار کرد و خه‌سارێکی زۆری مادی هێنایه ئاراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 3 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ستۆکهۆلم: پاش ئه‌وه‌ی که دزیه‌کی نائاسایی ستۆدیۆی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی له ستۆکهۆڵمی سوید خاڵی کرد، باڵی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵه، به نیازه که‌ناڵه‌که وه‌گه‌ر بخاته‌وه و له ئه‌مڕۆوه، وه‌شانی کاتی ڕۆژهه‌ڵاتی تی‌ڤی ده‌ستیپێکردۆته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 2 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پیرانشار: پاش داخرانی خاڵه‌کانی سنووری "په‌رویزخان" و "باشماخ" ئه‌مجاره، کۆماری ئیسلامی خاڵی سنووری "حاجی ئۆمه‌ران"یشی داخست و جگه له‌مه‌ش ده‌یان خاڵی نافه‌رمی تری سنووری نێوان کوردستان و ئێرانیش داخراون. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 2 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: دوکتۆر "عێرفان قانعی فه‌رد"، نووسه‌ر و وه‌رگێری کورد، وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێکی 35 هه‌زار دۆلاری له لایه‌ن بنیادی ئێرانی "نویسنده" سه‌باره‌ت به وه‌رگێرانی کتێبی "در حسار میله‌ها" له نووسینی "مێری سنرز ئانا برونی" ئه‌مریکیه‌کی جوله‌که ته‌بار،که "گیرانه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند ڕووداوی گرینگ له مێژووی هاوچه‌رخی کوردان، وه‌کو تیرۆری ڕێبه‌رانی کورد "دوکتۆر قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندیه" به‌م بیانووه که "ئامانجی سیاسی له پشت درانی خه‌ڵاته‌که‌یه" ره‌تده‌کاته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 2 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، بۆکان: له شاری بۆکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که "حسێن قازی نیا" مه‌وادفرۆش له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراو و به ده‌مانچه کوژراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 1 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
سه‌رۆکی پێشوو مانشێت نیوز، تاران: "ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستارانی ئێران و ڕاوێژکاری ئێستای کاروباری سه‌ربازی خامنه‌یی، ئه‌مڕۆ له دیمانه‌یه‌ک دا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "پڕێس تی‌ڤی" به فه‌رمی دانی به تۆپبارانی هه‌رێمی کوردستان دانا به هۆی بوونی گه‌ریلاکانی پژاک. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 1 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
قه‌سابه‌کانی سه‌قز، به هۆ مانشێت نیوز، سه‌قز: قه‌ساب و گۆشت فرۆشه‌کانی سه‌قزی، به مه‌به‌ستی نیشاندانی ناره‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی نرخی گۆشت له لایه‌ن ئیداره‌ی بازرگانیه‌وه و ڕێگه‌نه‌دان به گران کردنی گۆشت، مانیان گرت. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 1 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: زانرا که "ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب"، ڕۆژنامه‌وانی گیراوی کورد و به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵی "حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو" به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان" به 3 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 1 مه‌ر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: زانرا که پاش تێپه‌ربوونی 3 مانگ به سه‌ر پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی به‌نزین، له شاری سه‌قز، ئێستا له بازاری ئازاد، لیتری ئه‌م سووته‌مه‌نیه به 700 تمه‌نه و ڕانتی ئه‌م یه‌که‌ش بۆته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ندێک له بازرگانان. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 30 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
به‌یانی ڕێکخراوه‌کانی مه‌ریوان سه‌باره‌ت به سووتانی دا مانشێت نیوز، مه‌ریوان: ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی مه‌ریوان له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا وێڕای نیشاندانی نیگه‌رانی خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌کانی مه‌ریوان و هه‌رێمه و له‌ناوچوونی ژینگه، وێڕای هۆشداری دان، داوا له به‌رپرسان ده‌که‌ن، کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن که به پێی یاساش ئه‌رکی خۆیانه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 28 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئیلام: له درێژه ئاگرکه‌وتنه‌و‌ه و سووتانی دارستان و له‌وه‌رگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گوێنه‌دان و گرینگی نه‌داتی به‌رپرسانی ئێان، ئه‌مجاره‌ش زانرا که 200 هێکتار له دارستانه‌کانی ئیلام بۆته خۆڵه‌مێش. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 28 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
لێدوانهکا مانشێت نیوز، تایبه‌ت: زانرا که لایه‌نگرانی پژاک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕه‌خنه‌یان له شێوه‌ی لێدوانه‌کانی "عه‌بدوڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سکرتێری گشتی پژاک، له پڕۆگرامی دوو شه‌وی ڕابردووی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا گرتووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 27 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، زه‌رگوێز: دوو ئه‌ندام که ده‌گوترێ له به‌شی ڕاگه‌یاندنی ره‌وتی چاکسازی کۆمه‌ڵه، خه‌بات ده‌که‌ن ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی لایه‌نگرانی باڵی زۆرینه و یه‌کێکیان به چه‌قۆ به سووکی بریندار ده‌بێت و ڕه‌وشی بنکه‌کانی کۆمه‌ڵه ئاسایی نیه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 27 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
سه‌رۆکی پژاک میوانی پڕۆ مانشێت نیوز، واشنتۆن: شه‌وی ڕابردوو "عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سه‌رۆکی پژاک له‌گه‌ڵ که‌سێک به ناوی "محه‌ممه‌د عه‌لی مێهرئاسا" که ده‌گوترا کورده و پارێزگاری کوردستان له کابینه‌ی به‌نی‌سه‌در له سه‌ره‌تایی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بووه، میوانی پرۆگرامێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکا بوو و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرینگ، هاته به‌ر باس و گفتگۆ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
پارێزه‌ری عه‌دنان و هیوا، داوای پێداچوونه‌وه‌ی حوکمی مانشێت نیوز، تاران: ساڵح نیکبه‌خت" پارێزه‌ری "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی‌حکووم به ئیعدامی کورد، ڕایگه‌یاند که پارێزنامه و داوای پێداچوونه‌وه به سه‌ڕ حوکمی ئیعدامی موه‌کیله‌کانی له دادگای شۆڕشی ئیسلامی مه‌ریوان پێشکه‌ش کردووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌رده‌شت: پژاک به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراوی له ڕێگه‌ی ئاڵوه‌تانی سه‌ڕده‌شت، گرته ئه‌ستۆ که تێیدا به گوێره‌ی پژاک 8 پاستار کوژراون و 4ی تر بریندار بوونه و سه‌رچاوه‌کانی ئێرانیش باس له کوژرانی که‌سێک و برینداری 13 پاستاری تر ده‌کات. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
کوژرانی چه‌کدارێکی ڕه‌ژیم و برینداربوونی چه‌ندی تر له میراوێی سه‌رد مانشێت نیوز، تایبه‌ت: هه‌واڵنێرمان له سه‌رده‌شت پێی ڕاگه‌یاندنین که دوێنێ شه‌ممه، مینێکی چێندراو له نیزێک میراوێی سه‌رده‌شت، به ئۆتۆمۆبیلێکی سه‌ربازی هه‌ڵگری چه‌کدارانی ڕه‌ژیم دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکام دا چه‌کدارێک کوژراوه و 8ی تر بریندار بوونه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 25 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
تراژێدیای ده‌رکردنی کرێکارانی "کشت و سه‌نعه‌تی مه‌ها مانشێت نیوز، تایبه‌ت: کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی ده‌رکراوی "کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد" له نامه‌یه‌ک دا له ژێر سه‌ڕدێڕی "خه‌یانه‌تی پاستارێکی کورد نما"، باس له چۆنیه‌تی درانی دامه‌زراوه‌که به که‌رتی تایبه‌ت، رۆڵی "ره‌حیم نوربه‌خش" له پڕۆسه‌که و "ده‌رکرانی به‌ڕده‌وامی کرێکاران"ی کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ده‌که‌ن و هۆشدار ده‌ده‌ن که رۆژێک سزای بکه‌رانی ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ونانه ده‌درێت. مانشێت، ده‌قی نامه‌که به کوردی، بڵاوده‌کاته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 25 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
سه‌رۆکی پژاک ناڕاسته‌و مانشێت نیوز، بروکسه‌ل: "عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی"، سه‌رۆکی پژاک له پرۆگرامی "پێڤاژۆ" له رۆژ تی‌ڤی دا، دانیشتنی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له کۆیه و سلێمانی، خه‌یانه‌ت به ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان وه‌سفکرد و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی تووڕه‌یی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه و لایه‌نه‌کانی تر. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 24 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
NGOکانی مه‌ریوان هه‌وڵی ڕزگارکردنی مانشێت نیوز، مه‌ریوان: ڕێکخراوی ناحکومی "کانوونی ته‌ندروستی ژین" له مه‌ریوان، له نامه‌یه‌ک دا بۆ ڕێکخراوه‌کانی پێوه‌ندیداری ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆکی ده‌زگاکانی حکومی ئێران، داوایان لێده‌کات هه‌وڵی جیدی بده‌ن بۆ ڕزگارکردنی دارستانه ئاگرتێبه‌ردراوه‌کانی مه‌ریوان. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 24 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
هه‌ژماری تووشبوانی نه‌خۆشی کۆلێرا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له به‌رزبوو مانشێت نیوز، سنه: سه‌ره‌ڕای هۆشداری به‌رپرسان و نوێنه‌رانی کورد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بێده‌نگی له گرتنی هه‌ر چه‌شنه ئاماده‌کاریه‌ک بۆ پێش‌گرتن به ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی کۆلێرا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا و ئه‌وه له کاتێک دایه که ده‌گوترێ ژماره‌ی تووشبوان به نه‌خۆشیه‌که بۆ 20 که‌س به‌رزبۆته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 23 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
بنه‌ماڵه‌یی عه‌دنان و هیوا: کۆ مانشێت نیوز، مه‌ریوان: بنه‌ماڵه‌یی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به ئئیعدامی کورد، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، ڕه‌خنه‌ی توندی خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ره‌ژیم ده‌که‌ن، بۆیه که ڕێگه به دیتنی دوو گیراوه‌که له لایه‌ن پزیشکێکه‌وه ناده‌ن و ئێستاش له بارودۆخی گیرانیان ناله‌باره‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 23 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌هواز: سێ ها‌وڵاتی ئه‌هوازی که ئێران به تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 84یان پێناسه ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ له‌سێداره دران. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 22 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ڕه‌وتی چاکسازی 2 حه‌وته‌نامه‌ی "دواڕۆژ"، بڵاوده‌کاته‌وه مانشێت نیوز، کوردستان: ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند که 2 حه‌وته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتی به ناوی "دوا ڕۆژ" بڵاوده‌کاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له‌م ڕێگه‌وه مه‌یدانێک بۆ دیالۆگ و وتووێژ و ته‌مرینێک بێت بۆ لێک تێگه‌یشتن و پێکه‌وه هه‌ڵکردن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 22 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
تراژێدیای ده‌رکردنی کرێکارانی "کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد" مانشێت نیوز، تایبه‌ت: کۆمه‌ڵێک له کرێکاران و فه‌ڕمانبه‌رانی ده‌رکراوی دامه‌زراوه‌ی "کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد" له نامه‌یه‌ک دا له ژێر سه‌ڕدێڕی "خه‌یانه‌تی پاستارێکی کورد نما"، باس له چۆنیه‌تی درانی دامه‌زراوه‌که به که‌رتی تایبه‌ت، رۆڵی "ره‌حیم نوربه‌خش" له پڕۆسه‌که و "ده‌رکرانی به‌ڕده‌وامی کرێکاران"ی کشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ده‌که‌ن و هۆشدار ده‌ده‌ن که رۆژێک سزای بکه‌رانی ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ونانه ده‌درێت. مانشێت، ده‌قی نامه‌که به کوردی، بڵاوده‌کاته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 21 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌ڕده‌شت: هه‌واڵنێرمان له سه‌ڕده‌شت پێی ڕاگه‌یاندنین که جاشێکی سه‌ڕده‌شتی به ناوی "به‌ختیار ژاڵه"، له ئۆپێراسیۆێنکی هێزه‌کانی سپای پاستارن دژ به گه‌ریلاکانی پژاک له سنووری کوردستان‌و ئێران کوژراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 21 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، زاهیدان: به گوێره زانیاریه‌کان، سه‌ڕگورد "محه‌ممه‌د ڕه‌زا ڕاحه‌تی"، سه‌رۆکی ده‌زگای ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران له لایه‌ن چه‌کدارانی به‌لووچه‌وه کوژراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 21 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی لێدوانێک سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی کۆلێرا (وه‌با) له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستن ناکه‌ن، که‌چی باس له تووش بوونی لانی که‌م 14 ها‌وڵاتی له سه‌قز و بانه، به‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌کرێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 21 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، کۆیه: دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه، 20ی خه‌رمانان، "عوسمان ڕه‌حیمی" کادیری باڵای حیزبی دێمۆکرات به هۆی "سه‌کته‌ی مێشک" له شاری کۆیه‌یی باشووری کوردستان، کۆچی دوایی کرد. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 21 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ڕه‌وشی فه‌رزاد مانشێت نیوز، تاران: پاش تێپه‌ر بوونی 1 ساڵ له گیرانی، "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر" مامۆستایی کامیارانی له ڕه‌وشێکی نادیار دایه و تا ئێستا تووشی ئه‌شکه‌جنه‌یه‌کی قورس هاتووه و چه‌ند جاریش مانی له‌خواردن گرتووه و ئێستاش له به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تارانه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 20 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: "مه‌نوچه‌هر موته‌کی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند که داوایان له حکومه‌تی ئاڵمان کردووه که سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی ئه‌مداوایانه‌ی سه‌رۆکی پژاک له ئاڵمان و دیداری که‌نالێکی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ ناوبراو، زانیاریان بداتێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 20 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ڕه‌وتی چاکسازی ک مانشێت نیوز، ستۆکهۆلم: زانرا که کۆمه‌ڵه، ره‌وتی چاکسازی به خاڵی کردنی حیسابه بانکیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تی‌ڤی له سوید و به بیانووی دانی مووچه‌ی نه‌دراوی فه‌رمانبه‌رانی که‌ناڵه‌که، تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێ بڕه پاره‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن ڕه‌تی چاکسازی و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 20 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، کۆیه: "لوقمان مێهرفه‌ر" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی یاسایی له سه‌ر تیرۆری دوکتۆر شه‌رکه‌فکه‌ندی، سکرتێری ئه‌وساتی حدکا له 166 لاپه‌ره دا و له ژێر ناوی "میکۆنووس بکوژای شه‌ره‌فکه‌ندی ڕیسوا ده‌کات" نووسیوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 20 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
کانوونی سینفی مامۆستایانی کرماشان به گووشاری مانشێت نیوز، کرماشان: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دوو ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی کانوونی سینفی مامۆستایانی کرماشان دادگایی کران و پاش زه‌خت و گووشارێکی زۆر، فه‌رمانداری کرماشان، کانوونه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 18 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
حدکا داوا له پژاک ده‌کات سه‌باره‌ت به نووسراوه‌یه‌ک له ئاژانس مانشێت نیوز، کۆیه: کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لێدوانێکی فه‌رمی دا، داوا له پژاک ده‌کات ڕوونکرده‌وه‌یه‌ک بکات سه‌باره‌ت به نووسراوه‌یه‌کی ئاژانسی فورات که حدکای به هاوکاری ئێران دژ به پژاک، تاوانبار کردبوو. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 17 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ئه‌ندامانی شۆڕای ناوه‌ندی کانوونی سینفی مامۆستایانی کرماشان مانشێت نیوز، کرماشان: دوو ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی کانوونی سینفی مامۆستایانی کرماشان به ناوه‌کانی "ئه‌سه‌دوڵا حه‌یرانی" و "محه‌ممه‌د ته‌وه‌کولی" بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌م شاره کران. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 17 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: به گوێره‌ی فه‌رمانده‌ی به‌سیجی پارێزگای کوردستان له‌م پارێزگایه 410 هه‌زار که‌س ئه‌ندامی به‌سیجه و به‌م زوانه مانۆڕێکی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به‌سیجه ئه‌کتیڤه‌کانی کوردستان په‌روه‌ردی "سه‌رکوتی شۆڕش، شه‌ڕی ناو شار و پاراستنی کوچه و کۆڵانیان" ده‌بینن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 16 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌رده‌شت: له ڕۆژی 14ی خه‌رمانانه‌وه، ره‌ژیمی ئێران به که‌ڵکورگرتن له ئامێری تایبه‌ت پارازیتی خستۆته سه‌ر که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان و به تایبه‌ت له کاتژمێر 3ی نیوه‌ڕۆوه تا به‌یانی ڕۆژی دوایی که‌ڵک له که‌ناڵه کوردیه‌کان وه‌رناگیرێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 16 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
پژاک: هێ مانشێت نیوز، قه‌ندیل: پژاک به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌ی گرته ئه‌ستۆ که له بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان ڕوانسه‌ر- کامیاران هاتبۆ ئاراوه. سه‌رچاوه‌کانی فه‌رمی هه‌واڵ له ئێران باس له کوژرانی 7 چه‌کدار و 1 سیڤیل ده‌که‌ن و پژاک ده‌ڵێ 16 چه‌کداری ئێرانی کوژراون. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 16 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سلێمانی: ناڕازیان کۆمه‌ڵه که خۆیان به "ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه" پێناسه ده‌که‌ن له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، داوا ده‌کات که که‌س به ناوی خوازراو به ناوی ئه‌وان بابه‌ت و هه‌وڵ بڵاونه‌کاته‌وه، چونکه ئه‌م که‌سانه نوێنه‌رایه‌تی بۆچوونه‌کانی ئێمه ناکه‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 16 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
کۆمیته‌ی پشتیوانی له عه‌دنان و مانشێت نیوز، مه‌ریوان: کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار له دوایینن به‌یاننامه‌ی خۆیدا وێڕای باس له درێژه‌کێشانی ژووری تاکه‌که‌ی گیراوه‌کان، باس له جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌کانی عه‌دنان و هیوا و ناله‌باری ڕه‌وشی ته‌ندروستیان ده‌کات و تکا له هه‌ڤاڵانی مانگرتووش ده‌کات کۆتایی به چالاکیه‌کانیان بێنن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 15 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، کرماشان: شه‌وی ڕابردوو هێرش کرایه سه‌ر خاڵێکی کۆنترۆڵی هێزه‌کانی ئینتزامی ئێران له جاده‌ی ڕوانسه‌ر -کامیاران و له ئاکام دا 7 چه‌کداری ئێران و هاوڵاتیه‌کی سیڤیل کوژراو و تا ئێستاش هیچ لایه‌ن و گرووپێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 14 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ئه‌ندامانی شۆڕای شاری مه‌هاب مانشێت نیوز، تایبه‌ت: له لایه‌ک به‌رپرسانی مه‌هاباد و ئه‌ندامانی شۆڕای ئه‌م شاره ڕێگه‌یان نه‌داوه که پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی "به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب"، پارله‌مانتار و چالاکی سیاسی کورد به‌ڕێوه‌بچێت، که‌چی هه‌مان رۆژ، ئه‌ندامانی شۆڕای شار چوونه‌ته سه‌ره‌خۆشی "وسێن باپیر"ی گه‌وره جاش. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 14 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، مه‌ریوان: زانرا که "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وانی کورد و "هیوا بووتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی کوردی مه‌حکووم به ئیعدام که 50 رۆژه مانیان له‌خواردن گرتبوو، کۆتایین به مانگرتنه‌که‌یان هێناوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 14 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
نامه‌ی 8 مانشێت نیوز، سنه: 800 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه، گیانبه‌ختکردووان، گیراوانی سیاسی و ڕێکخستنه‌کانی نهێنی کۆمه‌ڵه له نامه‌یه‌ک دا بۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبه، نیگه‌رانی خۆیان له‌م ئاڵۆزی و کێشه ناوخۆیانه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌ربڕیوه و پشتیوانیان له ره‌وتی ڕێفۆرم خواز، ده‌ربڕیوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 14 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: نوێنه‌ڕانی کورد له پارله‌مانی ئێران هۆشداریان دا که ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی کۆلێرا (وه‌با) له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت شاره‌کانی بانه و سه‌قز و سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 14 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ڕه‌وتی چاکسازی کۆمه‌ڵ مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: ناره‌زایانی ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه که خۆیان به "ڕه‌وتی چاکسازی" پێناسه‌ده‌که‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا به توندی هێرشیان کردۆته سه‌ر "حیزبی حیکمه‌تیست" و جه‌ماعه‌ته‌که‌یان و به "کونده‌بۆ" و "دژ به کورد" و "سه‌رلێشێواو" وه‌سفکرد. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 13 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پیرانشار: به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، هێزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی له سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی کوردستان، ته‌قه‌یان له 4 ها‌وڵاتی سیڤیل کرد و له ئاکام دا دوو که‌س کوژراون و دوو که‌سی تریش بریندارن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 13 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
5 چه‌کداری ئێرانی له مه‌ریوان کوژران مانشێت نیوز، مه‌ریوان: ئۆتۆمۆبیلێکی سه‌ربازی هێزی ئینتزامی ئێران له نیزێک ئاوایی "ملخۆر" ئاگری تێبه‌ربووه و 5 چه‌کداری ئێرانی تێدا کوژراون، پژاک باس له کوشتنی ئه‌م 5 که‌سه له ئاکامی شه‌ڕێک دا ده‌کات و ئێران ده‌ڵێ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 12 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، له‌نده‌ن: هه‌ژمارێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه له به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌ک دا له ژێر سه‌ردێری "پێشڕه‌وه‌ی و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵه ته‌نیا به ڕێفۆرمی قووڵ و بنه‌ره‌تی ده‌کرێ"، پشتیوانی خۆیان له ره‌وتی ڕێفۆرم ڕاده‌گه‌یێنن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 11 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
نامه‌ی مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: 18 ڕێکخراوی ئێرانی پارێزڤانی له مافی مرۆڤ له ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا له نامه‌یه‌ک دا بۆ خاتوو "لوییز ئاربور"، کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، وێڕای باس له بیلانچۆی پێشێلکاریه‌کانی 8 مانگی سه‌ره‌تایی 2007ی مافی مرۆڤ له ئێران داوایان له ناوبراو کردووه که ڕێگه نه‌دات سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێران ببێته هۆی نیشاندانی باشتر بوونی ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 11 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا؛ ناوه‌ندی چاک له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا، 2ی سێپتامبه‌ر ساڵرۆژی خوڵقانی کۆمه‌لکوژیه‌کانی قارنێ و قه‌ڵاتان به ده‌سپێکی ژینۆسایدی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێ و داوا له ڕێکخراوه‌کانی جیهانی و مافی مرۆڤ ده‌کات ئه‌مرۆژه به فه‌رمی بناسن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 11 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، قه‌ندیل: پژاک ده‌ڵێ له مانگی ئه‌گۆست دا ئێران 13 ئۆپێراسیۆنی ئه‌نجام داوه، 131 پاستار و 5 سه‌رۆک جاشی لێکوژراوه، 31 برینداری داوه و هێلیکۆپته‌رێکیشی لێبه‌ردراوه‌ته و 2000 مالی به ئاوایی نشینانی سنووری هه‌رێمی کوردستان چۆلکردووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 11 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئاڵمان: "لوقمان ئه‌حمه‌دی"، به‌رپرسی گشتی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌کێتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامی 100مین ساڵی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کێتی لاوانی جیهانی سۆسیالیست پێشکه‌ش کرد. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 11 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: "عه‌لی خامنه‌یی" ڕێبه‌ری ئایینی ئێران که هاوکات سه‌رۆکی گشتی هێزه‌کانی چه‌کداری ئێرانیشه، له فه‌رمانێک دا "یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" سه‌رۆکی سپای پاستارانی گۆڕی و "عه‌زیز جه‌عفه‌ری" له جێگه‌ی دانا. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 10 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: ماڵپه‌ڕێکی ئێرانی ئیدعا ده‌کات که له دوای تۆپبارانێکی قه‌ندیل له لایه‌ن سپای پاستارانه‌وه، له ناو بریندارانی پژاک دا 3 تا 5 ئه‌فسه‌ری ئه‌مریکی و ئیسرائیلی بینراون که مه‌زه‌نده ده‌کرێ ئه‌رکی په‌روه‌رده‌ی گه‌ریلاکانیان به‌ئه‌ستۆوه ببێت. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 10 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
خوشکی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور نامه‌یه‌کی بۆ "بان ک مانشێت نیوز، مه‌ریوان: "له‌یلی حه‌سه‌نپوور" خوشکی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وانی کورد که له‌گه‌ڵ هیوا بووتیمار، به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراوه و 50 رۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه، نامه‌یه‌کی بۆ سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ره‌وانه کرد. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 10 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
چه‌کدارانی ئێران 2 ها‌وڵاتی سیڤیلی کور مانشێت نیوز، سه‌ڵماس: هێزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی دیسان له سه‌ڵماس و مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوو ها‌وڵاتی سیڤیلیان به ناوه‌کانی "سه‌ڵاح خالیدی" و "مه‌نوچه‌هر سه‌بووری" بێ هیچ تاوانێک کوشت. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 10 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ئێران: به ئاوایی نشینانی سنووری کوردستان پ مانشێت نیوز، تاران: به‌رپرسێکی ئه‌منی ئێران ڕایگه‌یاندووه که "ئه‌گه‌ر ئاوایی نشینانی سنووری هه‌رێمی کوردستان و ئێران گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له ناوچه‌که ده‌ربکه‌ن، ئه‌و‌کات ئێرن قه‌ره‌بووی زیانی تۆپبارانه‌کانیان ده‌کاته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 10 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
فیدراسیۆنی نه‌ت مانشێت نیوز، ڕۆما: "فرانکۆ سیدی" سه‌رۆکی فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، نیگه‌ڕانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافی مرۆڤی مانگرتووی کورد ده‌ربڕی و داوای له حکومه‌تی ئیتالیا کرد، له به‌رانبه‌ر "مه‌رگی هێواش و بێده‌نگ"ی عه‌دنان و هیوا بێده‌نگ نه‌مێنێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 9 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ههواڵنێرا مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا پشتیوانی له خواستی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌وان و "هیوا بووتیماڕ" چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به ئیعدامی کورد ده‌کات واز له مانگرن له‌خواردنه‌که‌یان بێنن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 9 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: لاوێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵانه‌ی کورد به ناوی "موسلیم سه‌عید پوور" ماوه‌ی زیاتر له 1 مانگه به هۆیه‌کی نادیار ده‌زگیر کراوه و له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 8 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
بنه‌ماڵه مانشێت نیوز، مه‌ریوان: بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دووک له "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وان و "هیوا بووتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی، له نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا، ڕیانگه‌یاند که داوا له رۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن له 46مین رۆژی مانگرتن له‌خواردنیاندا کۆتایی به‌م چالاکیه بێنن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 7 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
کانونی ر مانشێت نیوز، سنه: کانوونی ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان نیگه‌رانی خۆی له مه‌ر ره‌وشی ناله‌باری ڕۆژنامه‌وانانی کورد له ئێران و زه‌خت و گووشاری ڕوو به زیادبوونیان ده‌رده‌بڕێ و داوای پێداچوونه به سه‌ر ڕوانگه‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی دا. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 7 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، کرماشان: شۆفیر پاسه‌کانی کرماشان به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیان له ڕه‌وشی بیمه، فه‌رمی نه‌بوونی کاردکردن و دره‌نگ پێدانی مووچه‌کانیان دوێنێ دووشه‌ممه مانیان گرتووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 6 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ورمێ: زانرا که ئاوی گۆلی ورمێ 25 میتر له ئاستی کاتی زۆرینه‌ی که‌متر دابه‌زیوه و 120 هه‌زار هێکتار له زه‌ویه‌کانی قه‌راغی ویشک بووه و ڕاده‌ی سوێری ئاو بۆ دوو قات به‌رز بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش گڵۆپی سووری بۆ داهاتوو و مانه‌وه‌ی ئه‌م گۆله که‌موێنه‌یه له جیهان داگیرساندووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 6 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
له‌یلی حه‌سه مانشێت نیوز، سنه: "له‌یلی حه‌سه‌نپوور" خوشکی عه‌دنان و "هادی بووتیمار" برای هیوا، له نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا، داوا له "عه‌دنان و هیوا ده‌که‌ن" که بۆ پاراستنی ته‌ندروستیان کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنیان بێنن و به‌رپرسانیش چاوه‌دێری پزیشکی و گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌یه‌کی گشتی دابین بکه‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 5 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، مه‌هاباد: زانرا که له شاری مه‌هاباد، فه‌رمانداری ئه‌م شاره ڕێگه‌ی نه‌داوه هاوڵاتیان ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی کۆچی دوایی ئه‌ندازیار و پارله‌مانتاری کۆۆچکردووی کورد "به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب" له مزگه‌وتی سووری ئه‌مشاره به‌ڕێوه‌بچێت. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 4 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ئاسۆ ساڵح به ساڵ مانشێت نیوز، سنه: زانرا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه، به باوکی "ئاسۆ ساڵح" ڕۆژنامه‌وانی کوردی ڕاگه‌یاندووه که کوڕه‌که‌ی به 1ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه و ناوبراویش ناچار کوردستانی به‌جێهێشتووه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 3 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور: شاهروودی به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ته‌ن مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له نوێترین به‌یاننامه‌ی خۆی دا، باس له‌وه ده‌کاتی که 41 ڕۆژ (دوێنێ) به‌سه‌ر مانگرتن له‌خواردنی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" دوو ڕۆژنامه‌وانی کوردی مه‌حکووم به ئیعدام تێده‌په‌رێ و له‌وپه‌ری نیگه‌رانیه‌وه، "ئایه‌توڵا هاشمی شاهروودی" سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی ئێران به‌رپرسیاری یه‌که‌می ته‌ندروستی ئه‌م دوو گیراوه‌یه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 3 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، حاجی ئۆمه‌ران: له ناوچه‌ی مێرگه‌سوری نیزێک به حاجی ئۆمه‌ران، گه‌ریلاکانی پژاک و هێزه‌کانی سپای پاستاران تووشی شه‌ڕێک بوون و له ئاکام دا ده‌گوترێ 7 پاستاری ئێرانی له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ماشێنێکی سه‌ربازی دا کوژراون. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 2 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، نه‌غه‌ده: به هۆی هه‌ستانی لافاو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوو ماڵ له ئاوایی "شاوه‌له" ڕووخان و 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و له "گه‌ڵوان، قارنێ، خه‌لیفان و دیزه‌ج" سێڵاو هه‌ستاو خه‌ساری له زه‌وی و کشتوکاڵی هاوڵاتیان دا. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
جمعه 2 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
پارێزه‌رانی عه‌دنان و هیوا نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی مانشێت نیوز، تاران: پارێزه‌رانی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار" 2 رۆژنامه‌وانی مه‌حکووم به ئیعدام و مانگرتووی کورد، نامه‌یه‌ک دا بۆ "هاشمی شاهردوودی" دیسان جه‌خت له سه‌ر "رۆژنامه‌وان نه‌بوونی" عه‌دنان و هیوا ده‌که‌نه‌وه و داوای گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی ده‌که‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
پنجشنبه 1 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ئه‌نج مانشێت نیوز، تاران: ئه‌نجومه‌نی پارێزڤانی له مافی گیراونی سیاسی له تاران، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار دوو ڕۆژنامه‌وانی مه‌حکووم به ئیعدام و مانگرتووی کورد ڕاگه‌یاند. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 31 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
داوا له ڕێکخراوی پزیشکانی مانشێت نیوز، سنه: کۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، داوا له پیشکانی بێ سنوور ده‌کات که به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م دوو گیراوه، وه‌فدێک ره‌وانه‌ی سنه بکات. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
چهارشنبه 31 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
بانگه‌و‌از بۆ خۆپێشاندان مانشێت نیوز، بروکسه‌ل: چه‌ند پارت و ڕێکخراوی کوردی و نه‌ته‌وه‌کانی تری بنده‌ستی ئێرانی به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆ کردنی شۆڤێنیزمی فارس له ئێران ده‌یانه‌وێ له‌به‌رده‌رگای پارله‌مانی ئه‌ورووپا له بروکسه‌لی به‌لژیک، خۆپێشاندانێک ساز بکه‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 30 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
وێنه‌ی ته‌رمی ۲ ها مانشێت نیوز، مه‌ریوان: دوێنێ سپای پاستاران هێرشی کرده‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیلێکی سیڤیل له مه‌ریوان و له ئاکامدا دوو که‌سی کوشت و که‌سێکی تریش بریندار بوو. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 30 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ورمێ: سه‌ره‌ڕای زه‌ختو گووشارێکی زۆر، ماوه‌یه‌که، گیراوانی سیاسی کورد له ورمێ، گۆشه‌گیر کراون و ئه‌مجاره‌ش زانرا که به‌رپرسانی گرتووخانه‌که ده‌یانه‌وێ به‌ندی گیراوانی سیاسی (12) دابخه‌ن و گیراوانی سیاسی بخه‌نه به‌ندی گیراوانی ماده سرکه‌ره‌کان و قاتڵ و تاوانبارانی تر. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
سه شنبه 30 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، حاجی ئۆمه‌ران: له پیرانشاره‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که ئێران هێزێکی زۆری له سه‌ر خاڵی سنووری پیرانشار کۆکردۆته‌وه و هۆشدار به هه‌ژمارێکی زۆری گوند و ئاوایه‌کانی هه‌رێمه‌که و ئاژه‌ڵدارانی داوێنی قه‌ندیل داوه که بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕێکی چاوه‌ڕوانکراو دا خه‌ساریان پێنه‌که‌وت، هه‌رێمه‌که چۆل بکه‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 29 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، له‌نده‌ن: هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانی سه‌ردانی که‌مپ و باره‌گاکانی پ.ک.ک وپژاکی له قه‌ندیل کردووه و له ڕاپۆرتێک دا ده‌نووسێ "پژاک، له ئێران له هه‌موو گرووپه چه‌کداره‌کانی تر خێراتر په‌ره‌ده‌ستێنێ" و ئه‌گه‌ری هێرشی سپا بۆ قه‌ندیلیش به‌دوور نازانێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 29 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند که له ئاکامی چه‌ند شه‌ڕ و پێکدادانی قورس له نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و گه‌ریلاکانی پ.ک.ک دا، له جۆڵه‌مێرگ و به‌تلیس، 13 عه‌سکه‌ر و 4 گه‌ریلا کوژراون. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 29 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، مه‌ریوان: دوو ها‌وڵاتی مه‌ریوانی له ئاکامی ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی سپای پاستاران له نیزێک به‌نزین فڕۆشیه‌ک کوژران و که‌سێکی تریس بریندار بوو. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
دوشنبه 29 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: ئه‌مرۆ 37 رۆژ به سه‌ر مانگرتن له خواردنی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "هیوا بووتیمار"ی رۆژنامه‌نووسانی کورد تێپه‌ر ده‌بێت و له ره‌وشێکی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار دان و به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی تاکه‌که‌سی ئیتلاعاتی سنه‌ش هیچ گرینگیه‌کیان به ڕه‌وشه‌که نه‌داوه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پیرانشار: له کرده‌وه‌یه‌کی دژه مرۆڤی و نه‌دیتراو دا، سپای پاستاران له پیرانشار، پاش به‌ربوونه‌وه‌ی هێلێکۆپته‌رێکیان و کوژرانی "وسێن باپیر" و کۆمه‌ڵێک گه‌وره جاشی ناوجه، 13 شوانی کورد له هه‌رێمه‌که ده‌زگیر ده‌کات و ده‌یانخاته ناو تۆڕێک و به ئاوێزانی به هێلیکۆپتێره‌وه له پیرانشاره‌وه ده‌یانباته گرتووخانه‌کانی ورمێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: ڕۆژی 27ی گه‌لاوێژ، ته‌رمی ئه‌ندازیار و سیاسه‌تڤانی کورد "به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب" له لایه‌ن هه‌ژمارێکی به‌رچاوی هاوڵاتیانی کورد له سنه، به‌خاک ئه‌سپێردرا. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: ئه‌مرۆ پاش زیاتر له 3 ساڵ، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌قز و بانه له پارله‌مانی ئێران و پارێزگاری پاستاری کوردستان و کۆمه‌ڵێک له هاوڵاتیانی سه‌قزی، کوڵینگی پڕۆژه‌ی "فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز" له زه‌وی درا. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
کوردێکی باشووری کور مانشێت نیوز، مه‌هاباد: هاوڵاتیه‌کی کوردی باشووری کوردستان ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن چه‌کدارانی ئێرانیه‌وه ده‌زگیر و ئه‌شکه‌نجه کراوه و ئێستاس باس له شکانی ده‌ستی و کوێر بوونی چاوی به هۆی ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێ. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: 3 لاوی خه‌ڵکی شاری ساوه له نیزێک تاران که هه‌ر سێ که‌سیش له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوون، به تۆمه‌تی لات بوون، ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی له به‌ر چاوی خه‌ڵک له‌سێداره دران. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
یکشنبه 28 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
ناوی کوژراو مانشێت نیوز، پیرانشار: ناوی هه‌ر 5 کوژراوه‌که‌ی ناو هێلیکۆپته‌رێکی سه‌ربازی سپای پاستاران ئاشکرا بوو که پژاک به‌رپرسیارێتی به‌ردانه‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ و زانرا که "وسێن باپیر" گه‌وره جاشی، پیرانشاریش له ناو کوژراوه‌کان دایه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 27 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||
|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: ئه‌مڕۆ به‌یانی، بۆمبێکی ده‌نگی له به‌ر ده‌رگای پاساژی هه‌ورام له سنه که نووسینگه‌ی حه‌وته‌نامه‌ی "دیدگا"شی تێدایه، ته‌قیه‌وه و به‌ڵام خه‌ساری گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
||
|
+
شنبه 27 مرداد1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||